ئاب 21, 2017 17:51 Asia/Tehran
  • هاوکاری تورکیا وئێران لە دژی تاقمی ترۆریستی پژاک

سەرۆک کۆماری تورکیا لە هاوکاری ئەم وڵاتە وئێران بۆ شەڕلەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا،پە.کە.کە وتاقمی ترۆریستی پژاک هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدری سەداو سیما ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای چوون بۆ ئەردەن لە ئەگەریی هەڵمەتی هاوبەشی ئێران وتورکیا لە قەندیل وشنگال لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان پ.کە.کە هەواڵیدا. کوێستانە کانی قەندیل بە سێ هه زاروپانسەد مێتربەرزایی لە سنووری ئێڕان وعێراق و لە سەد کیلومێتری سنوورەکانی تورکیا شوێنی چالاکی تاقمی ترۆریستی پژاک وپارتی کریکارانی کوردستانی تورکیایە. شنگالیش ناوچەیەکی کوێستانی لە سنووری عێراق وسووریایە کە تورکیا ئەم ناوچەیەی به شوینی  چالاکی هێزە چەکدارە کانی کوردو مەترسێیک بۆخۆی دەزانێت. ئەردۆغان لە بارەی سەفەری حەوتەی ڕابردووی سەردار باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ تورکیا وتی: ئێران وڵاتی دراوسێی وهاودینی ئێمەیە، بەپێی ئەمە سروشتیە کە لە بارەی هاوکاریەکان وهەڵمەتی هاوبەش لەدژی ترۆریستەکان لەگەڵ یەکتر وتووێژ بکەین. وتیشی: لەم سەفەرە ، وتووێژگەلیک لە نێوان سەرۆک ئەرکانەکانی هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات لەبارەی ڕیگاکانی هاوکاری دوووڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ئەنجامی گرت. منیش بە شێوەیەکی بەربڵاو لەبارەی ڕیگاکانی هاوکاری لەگەڵ لایەنی ئێرانی قسەم کرد وئەم وتووێژانە لە نێوان دوو وڵات درێژەی  دەبێت. سەرۆک کۆماری تورکیا وتی:  پە.کە.کە لقێکی هەیە کە لەدژی ئێڕان چالاکی دەکەن وناویان تاقمۆکەی ترۆریستی پژاکە. ئەم دامەزراوە ترۆریستیە یش هەم لەئێران وهەم لە تورکیا تیکده رن  وهەڕەشەیەکی هاوبەش بۆ تورکیا وئێرانە ، بەپێی ئەمە لە دووی بەربەرەکانی لەگەڵ ئەم تاقمە ترۆریستیەین وهەوڵ دەدەین بە زوویی بە ئاکام وئەنجام گەلیک بگەین وهێوادارین ئەم هەوڵانە سەرکەوتوانە بێت.

سەرپەیڤ