حوکمی گرتنی کاتیی دادگەی تورکیا بۆ 6 گۆمانلێکراوی هاوپەیوەند لە گەڵ داعش
دادگای تورکیا بۆ 6 گۆمانلێکراوی سەربە تاقمی تێڕوڕیستی داعش حوکمی گرتنی کاتیی دەرکرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران دادگایەک لە شاری ئەلزیغ لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا دوێنێ دوشەممە بۆ 6 گۆمانلێکراوی هاوپەیوەند بە گرووپە کانی تەکفیری زایونی داعش حوکمی قوڵیەست کرانی کاتیی دەر کرد . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەو کەسانە لە نێوان 25 کەس دا بوونە کە ئەم دواییە لە ئوپراسیونی هێزە ئاسایشیەکانی گۆمانلێکراو بە پەیوەندی هەبون لە گەڵ تاقمی تێڕوڕیستی داعش قۆڵبەست کران . 15 کەس لەو کەسانە دوای لێپێچینەوە لە فەرمانگەی پولیسی ئەلزیغ ڕزگار کران 4 کەسیش بە فەرمانی دادگا بە مەرج ئازاد کران . قوڵبەست کرانی ئەندامانی تاقمی تێڕوڕیستی داعش لە تورکیا لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە هاوکاری هاوپەیمانانی ڕۆژئاوای خۆی بە لاگری لە تێروڕیستان لە سەرکوت و کوشتاری خەڵک و هێزە دەوڵەتیەکانی ئێراق و سووریا بەشداریان هەیە .