ئه‌یلوول 25, 2017 12:06 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بە گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە دەسپێکرانی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، ئانکارا ئەو گشت پرسییە بەنایاسایی دەزانێ و بەڕەسمییەتی ناناسێ.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی؛ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەڕێوە چوونی ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بێ بایخە.

لەبەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە، بێتوو بەڕێوە چوونی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، کردەگەلێکی بەدواوە بێ کە سێرە بگرێتە ئاسایشی تورکیا ، ئانکاڕا هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان دەگرێتەبەر.

لەهەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە شارومەندەکانی کرد لە کوردستانی ئێراق کە هەرچی خێراتر ئەو ناوچەیە جێ بێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها لەبەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سەقام و ئاسایشی ناوچە دەخاتە مەترسی.

هەرلەو ئاراستەدا، تورکیا دوێنێ یەکشەممە سنووری ئاسمانیی خۆی لەڕووی هەرێمی کوردستانی ئێراق داخست.

هەروەها دوو هێڵی ئاسمانیی تورکیاش گەشتەکانیان بەرەو هەولێری ئێراق ڕاگرت.

سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی، جیهانییەکان و نەیارەتی حکومەتیی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو گشت پرسییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو ناوچەیە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەس پێ بووە.

 

سەرپەیڤ