تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 18:44 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ئاماری بێکاریی لە تورکیا

سەرچاوەکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ئاماری بێکاری لەنێو گەنجانی ئەو وڵاتە زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆری رادیۆ تورکی ئەستەمووڵی دەرەوە سنووری، ناوەندی ئاماری تورکیا ڕادەی بێکاری لە مانگی جولای ئەمساڵی ١٠.٠٧ لەسەتا ڕاگەیاند.

لەو ناوەدا، ڕادەی بێکاریی گەنجان لەو مانگەدا بە چوونەسەری سەتا١.٣ بۆ سەتا٢١.٠١ زیادی کردووە.

ئەو ئامارە پێشاندەری ئەوەیە کە پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە سەرباری پڕووپاگەندە لەبارەی پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیا، بەپێی ئاماری فەرمی و ڕاستەقینە جارێ لەچارەسەریی کێشەی بێکاریدا داماوە. بەجۆرێک کە هەر رۆژ بەژماری بێکاران بەتایبەت لەنێو چینی لاوی تورکیا زیاد دەبێ کە ئەوەش، شوێنهاتی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەرێنی لەسەر ئەو وڵاتە دەبێ.

سەرپەیڤ