راهێنانی بە سەدان ترۆریست بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەپەگە
تەلەفزیۆنی تورکیا باسی راهێنانی سەدان کەسی چەکداری ترۆریستی سووری و غەیرە سووری دەکات بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ئیدلیبی سوریا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفزیۆنیی تەرەتە ی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە راپۆرێکدا رایگەیاند ، 250 پلەدار و ئەفسەری هێزی تایبەتی ئەرتەشی ئازادی سوریا بۆ ماوەی سێ مانگ راهێنانی تایبەتی کۆماندۆیییان بینیوە لە ژێر چاودێریی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە دەوربەری ئەعزازی سوریا .
ماوەیەک لەمەوبەر سەرچاوەکانی هەواڵی سوریاش باسی گەیشتنی کاروانێکی نوێ لە هێزەکانی تورکیایان کردبوو لە رێگەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە باکووری ئیدلیبەوە بۆ نێو خاکی سوریا .
تورکیا ئامادەبوونی هێزەکانی کوردی سوریا لە باکووری ئەم وڵاتە بە هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی خۆی دەزانێ .
ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بە پێی رێککەوتنی دانوستانی ئاستانەی شەش و لە درێژەی رێککەوتننامەی سپامبری 2016 بۆ جێبەجێ کردنی ئاگربەس لە سوریا کە لە نێوان تورکیا و روسیا و ئێران وەک سێ وڵاتی دەستەبەرکەری ئاگربەس ئێمزا کرا ، لە ئیدلیبی سوریا ئامادەن .