کانونی یه‌که‌م 12, 2017 16:12 Asia/Tehran
  • چاووش ئۆغڵوو: تورکیا چیتر حکومەتی سووریا بەجێی مەترسی نازانێ

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چیدی حکومەتی سووریا وەک هەڕەشەیەک دانانێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ مەولوود چاووش ئۆغڵوو بەشیکردنەوەی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەهەمبەر نیزامی سووریا دوای شکستی تیرۆریستانی داعش ڕایگەیاند، بێتوو پێویست بکا ئۆپراسیۆن لەدژ یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا ئەنجام بگرێ، لەگەڵ ڕووسیا هاواهەنگ دەبێ.

شاری عەفرین کەلەژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(یەپەگە) دایە دەمێکە لەگرینگترین پرسەکانی بەرنامەی کاری حکومەتی تورکیا دێتەئەژمار و تورکیا لەهەوڵی پاشەکشێ کردن بە شەڕڤانانی کورد لەو شارەیە.

سەرپەیڤ