درێژ کرانەوەی حاڵەتی نائاسایی لە تورکیا
تورکیا بۆ شەشەمین جار لە کاتی کودەتای بێ ئاکامی ساڵی 2016 حاڵەتی نائاسایی لەو وڵاتەی درێژ کردەوە و بووە هۆی نیگەرانیی نەیارانی دەوڵەت و هاوپەیمانەکانی ئانکارا .
هەواڵدەریی ئاسۆ شەیتد پرێس وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی درێژ کرانەوەی ماوەی باری نائاسایی لە تورکیا ڕاپۆڕتی دا چاودێران نیگەرانن کە دەسەڵاتگەلێکی تایبەت کە لە چوارچێوەی باری نائاسایی دەدرێتە هێزە ئاسایشیەکان ؛ تورکیا بەرەو سەرە ڕۆیی پاڵ پێوە بنێت . باری نائاسایی پێنج ڕۆژ دوای کودەتای 15 ژوئیەی 2016 دەرکرا و ئامانجەکەی سەرکوتی لاگرانی گوێلەن مامۆستایی ئایینی بە ڕەگەز تورکی دانیشتووی ئەمریکا ڕاگەیەندرا . لە چوارچێوەی باری نائاسایی لە تورکیا هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە نزیکەی 50 هەزار کەسیان قۆڵبەست کرد و 110 هەزار فەرمانبەریان لە کارەکەیان دەر کرد . ڕاگەیەندرانی باری نائاسایی لە تورکیا هەروەها ڕێگای بۆ گرتنی ژۆمارێکی زۆرتر لە نەیارانی دەوڵەت بۆ وێنە چالاکان ڕۆژنامە نووسان و سیاسەتوانان ئاوەڵا کردووە و بووەتە هۆی داخرانی مێدیاکان و ڕێکخراوەکانی نادەوڵەتی بە تاوانی پەیوەندی لە گەڵ تاقمە توندڕوەکان . ڕاگەیەندرانی باری نائاسایی لە تورکیا ڕێگا بە سەرۆک کۆماری تورکیا ئەدات هە تا بێ لەبەرچاو گرتنی پەرلەمان بڕیاری خۆی بدات . کەماڵ قلیچدار ئوغڵۆ ڕێبەری گەورەترین پارتی ئوپوزوسیونی تورکیا ئەم دواییە ئەردوغانی تاوانبار کرد بە کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە کودەتای سەربازی بێ ئاکام بۆ لەناو بردنی دیموکراسی و وەڕێ خستنی کودەتایەکی نا سەربازی بە شێوازی خۆی .