کانونی دوھەم 20, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی میدیاکانی نێودەوڵەتی بە کردەوەکانی دەزگەی دادەڤانی تورکیا لە دژی ڕۆژنامەڤانان

بڕێک لە میدیاکانی نیودەوڵەتی لە کاردانەوە بە کردەوەکانی دەزگەی دادەڤانی تورکیا لە دژی ڕۆژنامەڤانانی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاند: دەزگاکانی دادەڤانی تورکیا مەشروعیەتی خۆیانیان لەدەس داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەری سەداوسیما ، بڕیک لە ئاژانسەکانی هەواڵی نێودەوڵەتی لە وان بلومبرگ ی ئاڵمانیا وهەواڵدەری ڕێترز بە تازەیی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند ، سەرکوت کردنی ڕۆژنامەوانان لە تورکیا ،سیستمی دادەڤانی ئە م وڵاتەی خستووەتە ژێر پرسیار.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سەرەڕای دەنگی دادگەی یاسای بنەڕەتی تورکیا لە مەڕ بنپێکردنی مافی " میهمیت ئالتان" وشاهین ئالپای" ڕۆژنامەوانانی زیندانی ئەم وڵاتە، هەواڵی هاوپێوەند بە درێژەی لەبەندکرانی ئەم دووڕۆژنامەوانە بەپێی دەنگی دادگەکانی سزادان، کاردانەوەی میدیاکانی نێودەوڵەتی بەدواوە بووە. هەرلەم پێوەندیەدا، ڕۆژنامەی ئینگلیسی فایننشناڵ تایمز لە هەواڵێکدا کە بە تیتری " وشداری دان بە تورکیا لەبارەی قەیرانی دادەڤانی " بڵاوکردەوە کە ئاماژەی داوە بە دۆخی نالەباری ڕۆژنامەوانانی زیندان کراوی تورکیاو پێویستی هەنگاو وهە ڵوێستی  جیدی دادگەی مافی مرۆڤی  ئوروپا . هەروەها ڕٶژنامەی لوموندی چاپی فەرانسە یش لە ڕاپۆرتێکدا  دۆخی زیندانیە ڕۆژنامەوانەکان لە تورکیای زۆر شپرزە ڕاگەیاند. شاهین ئالپای ومحەممەد ئالتان" دوو ڕٶژنامەوانی بەناوبانگی تورکیا لە سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە بە تاوان گەلیک وەکوو ئەندامیەت لە تاقمە کانی ترۆریستی وپڕۆپاگەندە بۆ ئەوان لە دەسگیرکرانی کاتیی دان. زیندانی کرانی فرەترلە سەدو پەنجا هەواڵنێر دوای کۆدەتای پازدەی ژوییەی دووهەزاروشازدە لە تورکیا بووە هۆی کاردانەوەوڕەخنە وگازەندی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتی دا.

سەرپەیڤ