ئەردوغان : لە ئوپراسیونی عەفرین پاشەکشە ناکەین
سەرۆک کوماری تورکیا بە وتنی ئەوەی کە وڵاتەکەی چاوی تەماحی نەبڕیوەتە خاکی سووریا وتی ئانکارا لە ئوپڕاسیونی عەفرین لە باکووری سووریا پاشەکشە ناکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس ؛ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کوماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەمە بە پێداگری لەسەر درێژەی ئوپراسیونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عەفرینی سورویا وتی : مەبەست لە جێ بە جێ کردنی ئەو ئوپڕاسیونە سەرکوتی میلیشیاکانی کوردە کە هەڕەشەیەک بۆ سەر هەموو ناوچەن . سەرۆک کوماری سووریا وێڕای ڕەخنە گرتن لە کردەوەی ئەمریکا لە پڕچەک کردنی هێزە کوردەکان لە باکووری سووریا وتی : بڕێک لە وڵاتان بە نیازن تێپپەڕگایەکی تڕۆڕیستی لە سنووری باشووری تورکیا دروست بکەن . ئوپراسیونی سەربازی ئەرتەشی تورکیا لە ژێر ناوی لقی زەیتون بە بیانووی هێزمەند کردنی ئاسایش و سەقام لە سنوروەکانی تورکیا و ناوچە و هەروەها لەناو چوونی ئەندامانی پەیەدە و داعش لە شاری عەفرین لە ڕۆژی شەمەوە دەس پێ بوە . دوای ئوپڕاسیونی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەو شارەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند ئەو کرەوەی تورکیا پێشێلکرانی دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی سووریایە .