شوبات 19, 2018 11:42 Asia/Tehran
  • تورکیا بەکارھێنانی چەکی کیمیایی  لە عەفرین ڕەت دەکاتەوە

مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی قەت چەکی کیمیایی لە شاڵاوەکانی بۆ سەر عەفرین بەکار نەھێناوە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، چاوش ئوغلو وتی: ئەم قسانە ڕاست نین و تورکیا لە ھیچ ھەل و مەرجێکدا چەکی کیمیایی بەکار ناھێنێ.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەڕڤانانی کوردی سووریاو دەستەیەکی چاودێزی سەربە نەیارانی سووریاش ڕایانگەیاندووە کە، سوپای تورکیا ڕۆژی ھەینی ھێرشێکی کیمیایی لە ناوچەی عەفرینی سووریا ئەنجام داوە کە لانیکەم شەش برینداری لێ کەوتووەتەوە

پێشتر ڕوانگەی مافی مرۆڤیش ڕایگەیاند بوو کە سوپای تورکیا ھێرشێکی ئەنجام داوە کە گومانی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لێ دەکرێت و برینداربوونی شەش کەسی لە عەفرینا دا لێ کەوتووەتەوە.

شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی دژی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراوەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمار.