شوبات 22, 2018 20:54 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو لەشکریی تورک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دوو لەشکریی ئەم وڵاتە کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، سوپای تورکیا دوێنێ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک کە لە لایەن ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاوە دانرا بوو، دوو لەشکریی تورکیا کوژران و لەشکرییەکی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە، هێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ناوچەکەیان گەمارۆ داو هەڵمەتی گەڕان بەدوای دڵزینەوەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستی پێ کرا.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی 2012 دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

 

سەرپەیڤ