ئادار 19, 2018 21:13 Asia/Tehran
  • گیرانی بەسەدان کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا

سوپای تورکیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەسەدان کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە گیراون.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئانادۆلی، ئەرکانی سوپای تورکیا لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند، بەگشتی ٦٩٦ کۆچبەری نایاسایی لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لەسەرانسەری ئەو وڵاتە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوە چووبوو، قۆڵبەست کران.

لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە؛ چل و نۆ کەس لەو کۆچبەرانە کە هەوڵیان دەدا لەتورکیاوە خۆیان بگەیێننە یونان لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا گیراون.

تورکیا ، یەک لەو وڵاتانەیە کە لەسەر ڕێی ئەو کۆچبەرانە هەڵکەوتووە کە هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیێننە ئوروپاو ئەوەش، لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی ناوخۆ لەسووریا، پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ