ئادار 22, 2018 14:11 Asia/Tehran
  • وتووێژی سەرۆک کۆمارانی ئاڵمانیاو تورکیا

سەرۆک کۆمارانی ئاڵمانیاو تورکیا لە سەر ھۆگریی ھەردووک وڵات لەمەڕ خێراکردنەوەی ڕەوتی گەشەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان پێیان داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەلەفزیۆنیی تەرەتەی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و فرانک واڵتێر شتاین مایەر سەرۆک کۆماری ئاڵمانیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا شەوی ڕابردوو سەبارەت بە گەشە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان وتووێژیان کرد.

سەرۆک کۆمارانی ھەردووک وڵاتی ئاڵمانیاو تورکیا کۆمەڵگای تورک زمانەکانیان بە ھۆکارێکی ھەرە گرینگ زانی لەمەڕ پتەوکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئاڵمانیا . تورکەکانی ئاڵمانیا گەورەترین کەمینەھۆزی لە ئاڵمانیا پێک دێنن.

وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک کۆمارانی ھەردووک وڵاتی ئاڵمانیاو تورکیا لە ھەل و مەرجێکدایە کە ئانگێلا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە لە ھێرشی سەربازیی تورکیا دژی کوردانی شاری عەفرینی باکووری سووریا ڕەخنەی گرت و ئیدانەی کرد.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا وتەکانی سەرۆکی ئاڵمانیای لە بارەی ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرینی باکووری سووریا بەدوور لە ڕاستی زانی.