وازلەکارهێنانی ژمارێک لە ئەندامانی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا
15 کەس لە ئەندامانی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ، سەرەکی ترین پارتی ئۆپوزسیۆنی ئەم وڵاتە لە پۆستەکانیان کشانەوە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما ، ئێنگین ئاڵتای ، جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەپرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند ، 15 کەس لە ئەندامانی ئەم پارتە بۆپەیوەست بوون بە " پارتی چاک " لە پۆستەکانیان کشانەوە .
پارتی چاک( یی یارتی ) پارتێکی سیاسی نەتەوەیی ، سکۆلار و پارێزکار لە وڵاتی تورکیایەد کە لە 25 ی ئوکتوبری 2017 دا لە لایەن مێڕاڵ ئاکشنر و بە هاوڕێیی نەیارانی دیکەی پارتی راستی توندڕۆی بزاڤی نیشتمانیی ( مەهەپە) و چەند حزبێکی دیکە دامەزرا .
ئەم پارتە وەک حزبێکی دژی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دامەزرا و جەخت دەکاتەوە لەسەر ژیاندنەوەی سیستمی پەرلەمانی و یەکپارچەیی دسەڵاتی داد و دامەزراوەکانی دیموکراسی خواز .
تا بەر لەوەی کە ئەم 15 ئەندامەی جەهەپە پەیوەستی پارتی چاک بن ، ئەم حزبە تەنیا پێنج نوێنەری لە پەرلەمانداهەبوو .
ئەنجوومەنی باڵای دادگاکانی تورکیا مۆڵەتی ئامادەبوونی فەرمیی پارتی چاکی لە هەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆکایەتی و پەرلەماندا دەرکرد . هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا بڕیارە لە بەرواری 24 ی ژوئەنی 2018 بەڕێوەچێ .
حکوومەتی تورکیا ساڵی رابردوو بە ئاڕاستەی هەنگاوەکانی دوای کودیتای ناکامی 15 ی ژوئیەی 2016 دژی حکومەت ، کۆپرسی لەم وڵاتە بەڕێوەبرد تا سیستمێکی لەسەر بنەمای سەرۆکایەتی دامەزرێنێ و دەسەڵاتەکانی ئەردۆغان زیاتر بکات .