نیسان 25, 2018 19:38 Asia/Tehran
  • رەخنەوگازندەی ئانکاڕا لە سیاسەتی ئەنجومەنی ئوروپا لەهەمبەر تورکیا

یاریدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەخنەی گرت لە هەڵوێست و سیاسەتی دووفاقیی ئەنجومەنی ئوروپا لەهەمبەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاناتۆلی، بەکر بوزداغ لەپەیامێکی توئیتەری لە کاردانەوە بە داوای ئەنجومەنی ئوروپا لە تورکیا بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پێش وەختە لەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئەو داوایە ، قەبووڵنەکراوەو چەشنێک دەسوەردانە لە کاروباری تورکیا.

بوزداغ بەئاماژە بەوەی کە ڕەچاوکرانی باری نائاسایی لە فەڕانسە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە وتی: ئەنجومەنی ئوروپا لەوکاتەدا ئەو هەڵبژاردنانەی بە ئاسایشیی نەزانی و خوازیاری دواخرانی نەبوو بەڵام لەسیاسەتێکی دووفاقیدا داوا لە تورکیا دەکات هەڵبژاردنەکان لەکاتی جێ بەجێ کرانی دۆخی نائاسایی بەڕێوە نەبات.

عومەر چلیک وەزیری کاروباری یەکێتی ئوروپای تورکیاش لەپەیامێکدا هەڵوێستەکانی ئەنجومەنی ئوروپا لەهەمبەر هەڵبژاردنی پێش وەختەی تورکیای بە چەشنێک دەسوەردان لەکاروباری ئەو وڵاتە زانی و پێی داگرت: تورکیا باش ئاگاداری ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکان کەی بەڕێوە ببات.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کۆماریی تورکیا لە بەرواری٢٤ی ژۆئەنی٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ. بڕیاربوو ئەو هەڵبژاردنە لە نۆڤمبەری٢٠١٩ بەڕێوە بچێ.

سەرپەیڤ