May 18, 2018 19:48 Asia/Tehran
  •  بەرنووسی بەیاننامەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی : قۆدس پێتەختی هەمیشەیی فەلەستینە

بەرنووسی بەیاننامەی دانیشتنی نائاسایی سەرۆکانی ڕیکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە ئەستەمۆڵ شاری قۆدسی بە پێتەختی هەمیشەیی فەلەستین زانی.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، لە پێشنووسی بەیاننامەی دانیشتنی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەمۆڵ لە سەر پێویستی لەپێشگرتنی کردەوەی پێویست بۆ پێشگرتن بە ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتانی تر بۆ قۆدس جەختکراوە و ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا، بارودۆخی ناگۆڕێتەوە.

 لەم پێشنووسە بە تۆمەتبار کردنیی دەوڵەتی داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە پستگریی لە تاوانکاریی ئیسرائیل دژی فەلەستینیەکان ڕایگەیاند، ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تێلئەبیب بۆ قۆدس، داگیرکارانی زایۆنیی بۆ وەبەر ئامانج دانیی فەلەستینیەکان دنە داوە پێشنووسی بەیاننامەی دانیشتنی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەمۆڵ هەر وەها کردەوەی تاوانکارانەی سەربازییەکانیی رەژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستینی شەرمەزار وداوای  پشتگری نێو دەوڵەتی کردووە لە گەلی فەلەستین.

 کۆبوونەوەی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە چوو لە ئەستەمۆڵ دا. "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە سەرووی وەڤدێک بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی  سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی گەییشتە   ئەستەمۆڵ.

 باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تیلئەبیب لە چوار چێوەی بڕیاری شەشەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ ـی سەرۆکی ئەم وڵاتە ، رۆژی دووشەممە لە تیلئەبیب بۆ گەرەکی "ئارنوونا" لە شاری قۆدسی داگیر کراو .

 لە خۆپیشاندانی خەڵکی فەلەستین  دژی داگیر کاری ڕەژیمی زایۆنی و ڕاگواستنەوەی باڵویزخانەی ئەمریکا لە تیلئەبیب

  بۆ بەیتۆلمۆقەدەس پتر لە ٦٠ فەلەستینی بە دەست داگیرکارانی قۆدس شەهید و زیاتر لە سێ هەزار کەسی تر برینداربوون.