May 22, 2018 20:58 Asia/Tehran
  • ئەگەری چوونەدەری ئەنجومەنی باڵای پارتی یەکیەتی گەورەی تورکیا لە هاوپەیمانی جمهور

ئەنجومەنی باڵای پارتی یەکیەتی گەورەی تورکیا هەواڵی دا لە ئەگەری چوونەدەری ئەو ئەنجومەنە لە هاوپەیمانی جمهور .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری تەسنیم ، ئەنجومەنی بالای پارتی یەکیەتی گەورە ڕایگەیاند ئەگەر بیتۆ حێزبی دادوگەشەپیدان گوڕانکاری پێویست بۆ بەربژارەکانی ئەم حیزبە لە ناولیستەکانی هەڵبژاردەیی دانەسەپێنێت ، لەهاوپەیمانی جمهور دەچێتە دەرێ ولە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتیوانی ناکات. دوای بڵاوکرانەوەی لیستی نیهایی بەربژارەکانی حیزبەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بیست وچواری ژوئەن ، ڕاپۆرت گەلیک بەپێی جیایی پارتی یەکیەتی گەورە بی بی پ لە هاوپەیمانی لەگەڵ حیزبی دادوگەشە پیدان وحیزبی بزوتنەوەی نیشتمانی خواز بەناوی هاوپەیمانی جمهور باس دەکات. شایانی باسە ئەندامانی پارتی یەکیەتی گەورە لە ناولیستی نیهایی حێزبی دادوگەشەپیدان بە تۆندی رەنجاوە چونکە هەموو هەژدە بەربژارەکەی پرتی یەکیەتی گەورە بێجگە موستەفا دەستیجی ڕێبەری ئەم پارتە ، لەناوچەکان ولیست گەلێک دانراون کە هیچ شانس وبەختیکیان بۆ هەڵبژێردران نیە. هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری وپەرلەمانی تورکیا بڕیارە بلە ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٨ لە سەرانسەری ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ