May 25, 2018 11:24 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردوغان لە سەر داسەپێندرانی بایکۆتی ئابووریی دژ بە ئیسراییل

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند؛ بە پێی بڕیارە دراوەکان لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە ئەستەموڵ، بایکۆتی ئابووری دادەسپێتە سەر ئیسراییل.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی دەوڵەتیی تی ئار تی (TRT) بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەموڵ لە کاردانەوە بە گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە بۆ قودس جەختی کرد ؛ ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها  بەرتەسکی ئابووری دادەنێت بۆ هەر وڵاتێک کە لەو بڕیارەی کۆشکی سپی پەیڕەوی بکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بڕیاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودس هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئەو راستییە دانەناوە کە قودس تەنیا پێتەختی فەلەستینە.

ئەردوغان وتیشی: گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس تەنیا بووە هۆی دابەزینی پلە و پێگەی ئەم وڵاتە، ئەگینا بە پێی ئەو دەنگەی لە ئەجومەنی ئاسایشی نەتەوەکان لەم بارەوە کۆ کرایەوە، دەرکەوت کە جیهان ئەو بڕیارەی ترەمپی قەبووڵ نەکردووە.

ئەردوغان هەروەها بە ئاماژە بە چووکە بوونەوەی کابینەی دەوڵەتی تورکیا پاش هەڵبژاردنەکەی ٢٤ی ژوەنی سەرۆک کۆمارەتی وتی: لە خولی نوێی سەرۆک کۆمارەتیدا ئیتر کابینەی دەوڵەت ٢٥ وەزیری نابێ، بەڵکوو تەنیا ٢١ وەزیری دەس نیشان دەکرێن.

سەرپەیڤ