May 27, 2018 19:28 Asia/Tehran
  •  ڕەخنە گرتنی هاوسەرۆکی هە دە پە لە مانیفیستی پارتی کۆماریخوازی گەل لەبارەی چارەسەری کێشەی کوردەکان

هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا بە ڕەخنە گرتن لە مانیفێستی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەبارەی مەسەلەی کوردەکان وتی: مەسەلەی کوردەکان تەنیا بە پاڵدان بە ناوەند لە ئانکارا چارەسەر ناکرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس، سزایی تەمللی، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا بەڕەخنە گرتن لە مانیفیستی جەهەپە لە بارەی کێشەی کوردەکان لە تورکیا وتی: مەسەلەی وکردەکان تەنیا لە ئانکارا بە ئاراستە کردنیی فۆرمۆولێک لە لایەن سیستیمی ناوەندی جێبەجێناکرێت. ئێمە دوای ئەم هەموو ساڵ خەباتە، پێشنیاری  سیستێمێکی پەرلەمانی دیمۆکراتیک مان  داوە  کە بە دیمۆکراسی خۆجێی بتوانێ سیستێمی بوونی دەستەڵات لە ناوەند لە ناوببات.

سزایی تەمەللی لە بارەی پرۆسەی دانووستانەکانی ئاشتی لە تورکیایش وتی: پارتی داد وگەشەپێدان بە هاوکاریی ڕەوتەکانی نەهێنی پرۆسەی دانووستانەکانی ئاشتی کورد- تورک و هەموو هەوڵ و کردەوە ئەنجامدراوەکان لەبارەی ئەم مەسەلە لەناو ببات.

ئەمەو لە لایەکی ترەوە  میدحەت سەنجەر، نوێنەری هە دە پە یش وتی: گۆڕینی شۆێنی سندووقەکانی دەنگدان لە هەڵباژردنەکانی تورکیا زەبر ئەدات لە دەنگەکانی "هە دە پە".

 لە سەر بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەمەر گۆڕینی شۆینی ژمارێک لە مەڵبەندەکانی دەنگ وەرگرتن لە ناوچە کوردنشینەکان، نزیک ٢٧٠ هەزار کەس کە زۆربەیان لاگرانیی هە دە پەن بۆ دەنگدان بەرەو ڕووی گرفت دەبنەوە.

 مەدحەت سەنجەر نوێنەری پارتی دێمۆکراتیکی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا لە حاند بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەمەر گۆڕینی شۆینی دەنگ وەرگرتن لە ١٩ پارێزگای تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی ٢٤ ژوئەن نارەزایەتی دەربری و وتی ئەم بریارەی دەنگدەران هە دە پە دەخاتە ژێر کارتێکەری خۆی دا .