سهڵاحهدین دهمیرتاش لە زیندانەوە : ھەچکاتێک گەلی تورکیا ئازاد بوون، منیش ئازاد دەکرێم
پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕوو لە بیروڕای گشتیی وڵاتەکەی و جیھان ڕایگەیاندووە: ھۆکاری بوونم لە زیندان دا ترسی ئاک پارتی لە مەڕ لە دەست دانی سامانەکەیەتی .
سهڵاحهدین دهمیرتاش پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا "ههدهپه" بۆ پۆستی سهرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە، له زیندانهوه بە وتەیەکی ڤیدیۆیی پهیامێکی ئاراستهی ڕای گشتی کردو تیای دا ڕایگەیاند : نهک تهنیا ٢٠ مانگ، بەڵکو ئهگهر ٢٠ ساڵیش له زینداندا بمێنمهوه، سهری خۆی بۆ زوڵم دانانوێنم.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەم پەیامە ڤیدیۆییەیدا کە لە زیندانى ئەدرنەوە تۆمارکراوە و لە چوارچێوەى بانگەشەى هەڵبژاردن لە تەلەفزیۆنى فەرمىی تورکیاوە پەخشکرا ڕایگەیاند: هۆکاری بوونی لە زینداندا ترسی ئاکهپهیه بۆئهوهی ژیانی دهوڵهمهندی خۆیان لهدهست نهدهن.
ئەم پاڵێوراوەی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە وتەکانیدا وتووشیەتی : هەلێکی زۆر گرنگمان لەبەردەستدایە و پێویسته سوودی لێ وهربگرین، چونکە بە یەک دەنگ هەموو شتێک دهگۆڕێت".
له بهشێکی پهیامهکهیدا دهمیرتاش ئاماژەی بەوە کردووە کە بوونی ئەو لە زیندان دا بۆ ترسی پارتی داد و گەشەپێدان دەگەڕێتەوە و هەچکاتێک گەلی تورکیا ئازاد بوون ئەویش ئازاد دەبێت، چونکە هیچ تۆمەتێکی ئاراستە نەکراوە لەلایەن دادگاوە و تەنها لەسەر ئەو وتارانەی کە بۆ هاووڵاتییانی خۆی داویەتی دەستگیرکراوە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا کردووەو ڕایگەیاندووە: "بڕیاری ئێوە بۆ ئێستا و سبەینێ و نەوەی داهاتووش گرنگە، چونکە ئەگەر دەنگ بە ئەردۆغان بدەن چارەنووسی وڵاتەکەمان و ٨١ ملیۆن هاووڵاتی دەکەوێتە دەستی کەسێک و دەستکەوتەکانی دیموکراسیەت کۆتاییان پێدێت و وڵاتێکی ستەمکاری لێدەکەوێتەوە".
سەلاحەدین دەمیرتاش ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لە زیندانە و لەلایەن پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە (هەدەپە) کاندیدکراوە بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا، کە ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت .
ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیاو سەرۆکی پارتی دادوگەشەی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتە گەرچی بە ڕواڵەت وا دەنوێنێ کە لە تورکیادا کەس لەو ئاستەدا نییە ھەتا لە ململانێی ھەڵبژاردندا بتوانێ ڕکابەرایەتیی بکات کەچی ھەڵوێستە توندوبەردەوامەکگانی دژی سهڵاحهدین دهمیرتاش پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی گەلان، ئەو خۆگێل کردنەی ئاشکرا دەکات و لە تازەترین ھەڵوێستیشی دا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی داوای دادگایی کرانی بۆ دەمیرتاش کردو بە ھاوپارتەکانی ڕاسپارد ھەرچیتان کردووە مەھێڵن ھەدەپە جارێکی تر ڕێی لە پەرلەمان بکەوێت.