یه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کردووه
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: یه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت بە په‌نابه‌ران هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی خۆی جێبه‌جێ نه‌کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له میانه‌ی په‌یامێک سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران وتی: ئه‌مڕۆ زیاتر له ۶۵ ملیۆن ئاوا و زیاتر له ۲۲ ملیۆن په‌نابه‌ر له سه‌رتانسه‌ری جیهاندا هه‌یه. هه‌ر ڕۆژیش ژماره‌ی ئه‌م په‌نابه‌ر و ئاوارانه به‌رزتر ده‌بێته‌وه و له ماڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کرێن
سه‌رۆک کۆماری تورکیا درێژه‌ی دا: تراژدیای مرۆڤی زۆر له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بینین، ئه‌مه‌ش بۆ نیشان دانی ڕه‌هه‌نده کاره‌ساتباره‌کانی ئه‌م کۆچ کردنه ىی سه‌ر بنه ته‌واوه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له حاڵێکدا که زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی پاگه‌نده ده‌که‌ن که ناوه‌ندی دیموکڕاسی و مافی مرۆڤن، په‌نابه‌ره‌کان له پشت سنووره‌کان ڕاده‌گرن.
ئه‌ردۆغان پاگه‌نده‌ی کرد: یه‌کێتی ئه‌ورووپا له درێژه‌ی دابه‌ش کردنی به‌رپرسیاریه‌تییه‌کان، نه‌یتوانیوه ئه‌رک و به‌ڵێنه‌کانی خۆی به باشی جێبه‌جێ بکات.