حوزه‌یران 23, 2018 18:20 Asia/Tehran
  • یەکشەمەی چارە نووس ساز بۆ ئەردۆغان

هەڵبژاردنەکانی بەروەختی پەرلەمانی و سەرۆک کۆماریەتی تورکیا خاڵێکی وەرچەرخ لە مێژووی سیاسی ئەو وڵاتە و هەروا ڕووداوێکی گرینگە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا

لەو هەڵبژاردنانە زیاتر لە  56 ملێون کەس خاوەن  دەنگدانن ، ئەو  شتەی کە دوو هەڵبژاردنی  هاوکاتی  پەرلەمانی  و سەرۆک کۆماریەتی  تورکیا   گرینگ  و  کاریگەر دەکات  کاریگەری لە سەر   داڕشتی سیاسی  ئەو وڵاتەیە واتە   دەسپێکی  گۆڕینی   نیزامی سیاسی  لە  پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتیە ، دۆخێک کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لانیکەم  لە   دەیەی   ئەم دواییەدا  بە دوای وەها  گۆڕینێک بووە .

ئێستاکە   ئەو پرسیارە  لە کۆمەڵگا  مێدیایی  و  سیاسیەکان  و تەنانەت  بیروڕای گشتیی  تورکیا    هاتووەتە ئاراوە  کە ئایا  ئەردۆغان لەو تێپەڕگا  گرینگە  تێ  دەپەڕێ و  ئایا  یەکەمین  سەرۆک کۆمار دەبێت کە دەسپێکەری  سیستمی  سەرۆکایەتیە  ؟ 

ڕەوتی  ڕووداوەکان  لە گەڵ  ڕەوتی  هەڵبژاردنەکانی  هەفتەکانی ڕابردووی تورکیا  نیشان ئەدات  کە   ڕیز بەندی جیدی  لە نێوان  دوو بەرە ، لە لایەکەوە  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان  و  پارتەکەی  داد و گەشە  بە هاوڕێیەتی     جڤاکی  نیشتمانیە  و  لە بەرەی بەرانبەریش  5 گرووپی  کۆماری گەل ، پارتی سەعادەت  ، پارتی تازە دامەزراوی باش ،  دیموکراتیکی گەلان سەر بە کوردەکان  و پارتە بچووکترەکان وەکوو  پارتی وەتەنە .

بەرنامەی  پارتە خەنیمەکان  ئەوەیە  کە  هەڵبژاردنەکانی   سەرۆک کۆماریەتی   بڕواتە  قۆناغی دووهەم تا لەو قۆناغەدا    بتوانن  سەبارەت بە بەربژارێک  کە لە نێوان ئەواندا  زۆرترین  دەنگی  بە دەس هێناوە  کۆببنەوە و ڕاوێژ بکەن .  بەڵام  لە بە رانبەر دا   ڕەجەب تەیب  ئەردۆغان دوای ئەوەی کە  توانی  پارتی  نیشتمانخوازی   بزافی  نیشتمانی هاوڕێ خۆی بکات هەروەها  هەوڵی داوە تا لە  کەشی  گشتیی نالەباری  سیاسی  و   ئاسایشی  کەڵکی پێویست  وەر بگرێت  و لە هەمان  خولی  یەکەمدا سەرکەوتووی  هەڵبژاردنەکان  .

پرسێک کە  بە سەرەنج بە   گەشی  هەڵبژاردنەکان  دژوار  دێتە بەرچاو   بەڵام   بەو  حاڵەش  چاودێران  بڕوایان وایە  کە ئەردۆغان بە سەرەنج  بە    شێوازی سیاسی  خۆی ئامادەی  سەرۆک کۆماریەتی  کردووە .  لە  هەڵبژارڕنەکانی   پەرلەمانیی   لە وانەیە  دۆخەکە  جیاوازتر بێت  بەو واتایە  کە بە پێچەوانەی  خولەکانی  ڕابردوو  پەرلەمانی تورکیا  ئەم جارە  ڕۆڵی  گرینگ و سەرەکی  ڕابردوو  لە داڕشتی س یاسی  تا  ڕادەیەکی  زۆر  لە دەس  ئەدات    چۆنکوو  نیزام  لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی  دەگوڕدرێت . سەرەڕای  ئەو گۆڕانە سیاسیە  لە پەرلەمانی تورکیا کاریگەری زئری هەیە لە سەر  ڕەوش و سیاسەتەکانی  ناوخۆیی و دەرەوەیی .  هەر بەو بۆنەوە  و بە سەرەنج  بە  چالاکی بەربڵاوی پارتە خەنیمەکانی داد  و گەشە  وا دێتە بەرچاو  کە ئاکامی  هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی   بە و   جورە  نەبێت کە   داد و گەشە  ئەیەوێت  .

هەڵیەت  چۆنایەتی   دەنگی کوردەکان  دەتوانێ  کاریگەری دابنێت لە سەر   ڕەوتی  گشتیی  هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی ئەگەر  پارتی سەر بە  کوردەکان  نەتوانێ   ئاستی پێویستی  10  لە سەدی  چوون بۆ ناو  پەرلەمان  بە دەس بێنێ   مومکینە بە  سوودی داد و گەشە  بێت . ئاکامی  هەر دوو  هەڵبژارڕدنەکانی  پەرلەمانی و سەروکایەتی  دەسپێکەری  گوڕین  لە ڕەوشی سیاسی  لە تورکیا دەبێت و پارتە خەنیمەکانی ئەردۆغان   هەوڵیان داوە تا دەنگی خۆیان بەرزتر بکەنەوە .

سەرپەیڤ