حوزه‌یران 29, 2018 13:50 Asia/Tehran
  • بڕینەوەی سزا بۆ ڕێبەری مەعنەویی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە تورکیا

دادستێنی تورکیا بڕیاری سزادرانی دەرکرد بۆ بیردۆزی سەرەکیی گرووپە سەلەفییەکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم؛ دادستێنی تورکیا ١٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندی بڕییەوە بۆ "خالس بایانجوک" Halis Bayancuk ناسراو بە "ئەبوحەنزەلە" بە تاوانی پێکهێنان و ڕێبەرایەتی کردنی گرووپێکی تیرۆریستیی چەکدار لە تورکیا  و هەروەها یەک ساڵ و شەش مانگ بەندیشی بە جیا بۆ بڕییەوە بە تاوانی پڕوپاگەندە کردن بۆ گرووپی تیرۆریستیی داعش.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدا دەرکرا کە "خالس بایانجوک" نزیکەی یەک ساڵ و ٢٠ ڕۆژە کە لە گرتوخانەی هێزە ئەمنییەکانی پۆلیسی تورکیادایە.

ئەبووحەنزەلە چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بە تاوانی پڕوپاگەندە و راکێشانی هێز بەرەو ڕیزەکانی داعش و نووسینی وتار و بابەت لە مێدیاکانی سەر بە داعش گیرابوو بەڵام هەرجار پاش ماوەیەکی کورت لەبەر تۆکمە نەبوونی بەڵگەکانی دادگە ئازاد کرابوو.

"ئەبوو حەنزەلە" دوو ساڵ لەمەوبەر لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنییدا لە تورکیا بە دەرکردنی فەتوایەک بەزیندوویی سووتاندنی فڕۆکەوانەکەی ئەردەن و دوو سەربازی تورکیایی بە شەرعی و ڕەوا ڕاگەیاندبوو.

سەرپەیڤ