بانگێشتنی ئەردوغان بۆ بەشداریی بەربڵاو لە خۆپێشاندانی دووهەمین ساڵوەگەری کودەتای بێ ئەنجامی تورکیا
سەرۆکایەتی تورکیا داوای لە شارومەندانی ئەم وڵاتە کرد لە خۆپێشاندانی سەرەکی لە ئەستەمووڵ بەبۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی هەوڵدان بۆ کودەتای بێ ئەنجام،بەشداری بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئەم ڕێپێوانە کاتژمێر نۆی ئەمشەو بە کاتی خۆجێیی لەسەر پردی شەهیدانی پازدەی تەمووز، بەبەشداری ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا بەڕێوە دەچێت.
ئەردوغان ئەمڕو سەردانی گڵکۆی کوژراوانی کودەتا لە ئەنقەرەی کرد و سەردانی بنەماڵەکانیشیان دەکات.
تورکیا پازدەی ژووئییەی 2016 شایەتی هەوڵدان بۆ کودەتایەکی بێ ئەنجام بوو کە ژومارێکی بەرتەسک لە هێزەکانی سوپا لەودا بەشدارییان کرد بوو .
دادگایی کرانی هۆکارانی کودەتای بێئەنجامی تورکیا لە کۆگەکانی دادەڤانی ئەم وڵاتە درێژەی هەیە و لەودا فەتحوڵڵا گوێلەن وەک تۆمەتباری پلەی یەک ناسراوە بەڵام ناوبراو ئەم تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.