گیرانی 118 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا
ژەندارمری و گاردی کەناریی تورکیا 118 کۆچبەری نایاسایییان لە سنوورە ئاوی و خاکیەکانی تورکیا قۆڵبەست کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاناتولی ، هێزەکانی ژەندەرمەی تورکیا لە پارێزگای " ئەرزینچان " لە دوو ئوپڕاسیونی جیاجیادا 76 کوچبەریان کە لە ڕێگاکانی نایاسایی چوو بوونە ناو وڵات قۆڵبەست کرد . ئاناتولی لە ڕاپۆڕتێکی یدکە دا ڕایگەیاند : گاردی کەناری تورکیا لە پارێزگای " چەناق قەلا " 42 هاووڵاتی بیانیان کە بە نیاز بوون بە شێوەی نایاسایی لە شاری ئایواجیک بڕونە دوورگەی میدیللی یونان لە کەنارەکاندا انس کران و قۆڵبەست کران . کەنارەکانی تورکیا لە دەریای مەدیترانە و بە تایبەت دەریای ئێژە لە نێوان تورکیا و یونان لە تێپەڕگا دەریاییەکانی گواستنەوەی پەنابەران و لە شوێنەکانی هات و چۆی نا یاسایی و مەترسیدار بەرەو ئوروپا و یونان دێتە حیساب . بە پێی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئوروپا کە لە ساڵی 2016ی زایینی واژۆ کرا بڕیار بوو کە تورکیا بەر بگرێ بە کۆچی کوچبەران بەرەو ئوروپا .