ئاب 14, 2018 17:33 Asia/Tehran
  • بایکۆتی کاڵا ئەلەکترۆنییەکانی ئەمریکا لە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، کاڵا ئەلەکترۆنییەکانی بەرهەمی ئەمریکا، لە تورکیا بایکۆت دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ سێ شەممە پێی داگرت؛ تورکیا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی سیاسەتە ئابوورییە دوورەئاوەز و نەگونجاوەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەمەودوا کاڵاگەلێک کە بەپارەی دەرەکی هاوردەی کردووە، خۆی بەرهەمیان دێنێ و بۆ وڵاتانی دیکەشیان دەنێرێ.

ئەردۆغان بەئاماژە بەوەی کە سیاسەتی ئابووریی ترەمپ لەدژ تورکیا لەگەڵ هیچ ئەقڵ و ئاوەز و مەنتقێک دا یەک ناگرێتەوە، وتی: کاربەدەستانی ئەمریکی کاتێک لە بواری مەیدانیی ناتوانوانن داواکارییەکانیان بەسەر تورکیادا بسەپێنن، لە هێزی سەربازی و ناجێگیریی کۆمەڵایەتی و سیاسی وەک ئامێرێک بۆ گەیشتن بەو داواکارییانەیان کەڵک وەردەگرن.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئانکارا لەو چالاکوانە ئابوورییانەی بەنیازن لەتورکیا سەرمایە بنێتەوە بکەن، زیاتر لەهەرکاتێکی دیکە پێشوازی دەکا.

پەیوەندییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەچەند مانگی ڕابردوودا لەبەر پرس وبابەتی جیاجیای وەک، نەخشەڕێگای "منبەج" لەباکووری سووریا، خۆبواردنی واشنگتۆن لە ڕادەست کرانەوەی فەتحوڵڵا گولەن نەیاری حکومەتی ئانکارا، ئازادنەکرانی ئەندرو برونسۆن قەشەی ئەمریکی تۆمەتبار بە کردەی شۆڤاریی لەتورکیا، بایکۆتی وەزیرانی ناوخۆ و دادی تورکیا لەلایەن ئەمریکاو سەپاندنی نرخنامەو باجی دووهێندەیی بەسەر هاوردەی ئەڵمنیۆم و پۆڵای تورکیا بۆ ئەمریکا، ئاڵۆزکاوە.

سەرپەیڤ