ئه‌یلوول 10, 2018 16:06 Asia/Tehran
  • وشداری دانی وەزیری خەزینەداری تورکیا بە سیاسەتەکانی ئابووری ئەمریکا لەدژی وڵاتانی تر

وەزیری خەزینە داری تورکیا بە وڵاتان وسەرمایە دانەرانی نێودەوڵەتی لەمەڕ کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی واشنتۆن لە پرسی ئابووری وەکوو چەکێک بۆ داسەپانی زەخت وزۆر لە دژی کەسانی تر وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیو تورکی ئەستەموڵی دەرەوە سنووری" برات ئالبایراک" وەزیری خەزینەداری تورکیا لە وتارێکدا بە ناوی " بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکایی بۆ ئابووری جیهانی جیی متمانە نیە " لە گۆڤاری فارین پالیسی ئەمریکا دا نووسیی: ئەمریکا لە ئابووری وەکوو چەکێک بۆ داسەپانی زەخت وزۆر لەدژی وڵاتانی تر وسەرمایەدانەرانی جیهان کەڵک وەردەگرێت. وەزیری خەزینە داری تورکیا لەم وتارەدا نووسیویەتی: دۆنالد ترامپ بە داسەپانی بایکۆت و نرخنامەی جۆربەجۆرلەدژی ئابووری وڵاتێکی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ناتۆ شەڕی وەڕێ خستووە وئەم مەسەلە لە میژووی پێوەندی تورکیا وئەمریکا هیوابڕاوترین ڕۆژەکانی دروست کردووە. ئالبایراک بە پیداگری لەسەر ئەمەکە کردەوەی ئەمریکا لە داسەپانی بایکۆت لەدژی تورکیا هۆوهەگەری سیاسی هەیە لە وڵاتانی ڕوولە پەرە داوای کرد بۆ پۆچەڵ کردنەوەی سیاسەتەکانی هێرشبەرانەی کۆشکی سپیی لە بوارەکانی ئابووری هاوکاریەکان پەرە پێ بدەن. واشنتۆن یەکی ئۆتی ئەمساڵ دوابەدوای خۆبواردنی ئانکارا لە ئازادکرانی " ئەندرو برانسون هاووڵاتی ئەمریکایی کە لە تورکیا بە تاوانی سیخوریی کردن  لەبەند کراوە ،بایکۆت گەلیکی لەدژی دوو وەزیری کابینەی ئەم وڵاتە داسەپاندووە. لەگەڵ جمووجووڵەکانی سیاسی ئەمریکا " لیر" دراڤی نیشتمانی تورکیا لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە بایخی خۆی لە بەرانبەر دوڵاری ئەمریکا لە دەس داوە.

سەرپەیڤ