تورکیا : ئۆپراسیۆنی دژەتیرۆریستی لە سووریا هەروا درێژە پێ دەدەین
ئهیلوول 21, 2018 16:10 Asia/Tehran
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاند : ئەنقەرە بەنیازی جێبەجێ کرانی خشتەڕێگەیەک بووە کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە بۆ پاکتاوکردنی منبج لە تاقمە تیرۆریستیەکان و چالاکی بەدژی تیرۆریستان لە سووریاش درێژە پێ دەدات .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گوێرەی ئاگادارینامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەتەوەیی تورکیا ، ئەم وڵاتە ئۆپراسیۆنی خۆی بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم لە ناوچەکانی دیکەی سوریا، درێژە پێ دەدات .
هەروەها ئەم ئەنجومەنە داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە خێرا و بەکارتێکەرییەکی زۆرترەوە بەرپرسایەتییەکانی سیاسی و مرۆیی خۆی ، جێبەجێ بکات .
تورکیا وتی کە چاوەڕوان دەکات خشتەی ڕێگە بۆ پاکتاو کردنی شاری منبج لە بوونی تیرۆریستان، جێ بەجێ بکرێت.