ئه‌یلوول 21, 2018 18:40 Asia/Tehran
  • پڕۆگرامی نێومەودایی ئابووریی تورکیا ڕاگەیەندرا

"برات ئالبایراک" وەزیری دارایی و خەزێنەداریی تورکیا ڕۆژی پێنج شەم لەمیانەی پڕۆگرامی نوێی نێومەودایی ئابووریی وڵاتەکەی بە تەوەری گەشەپێدانی ئابووری، دابەزینی ئاستی ئاوسان و بێکاری ڕاگەیاند.

بەرنامەی نێوان ماوەو چوارساڵانی تورکیا کە ، ئامانجەکانی ساڵی٢٠١٨ و هەروەها ساڵانی٢٠١٩،٢٠٢٠ و٢٠٢١یش دەگرێتەخۆ، بەپێی سیستەمی نوێی حکومەتیی ئەو وڵاتە ئامادەکراوە.

"برات ئالبایراک" لەو بەرنامەدا ڕێژەی هەڵاوسانی تورکیا بۆ ئەمساڵی زایینی سەتا ٢٠.٨ راگەیاند ، ئەوە لەحاڵێکدایە کە ئەو ڕێژەیە بەرلەوە، سەتا ١٣.٤ ڕاگەیێندرابوو و لەچەند مانگی ڕابردوودا گەیشتە نزیکەی سەتا ١٨.

ئالبایراک هەروەها گەشەی ئابووریی تورکیا بۆ ساڵی داهاتوو(٢٠١٩) ی سەتا ٣.٨ ڕاگەیاند، ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا ئەو ڕێژەیەی بەرلەوە، نزیک بە سەتا پێنج و بانکی جیهانیش کەمتر لە سەتا چوار ڕاگەیاندبوو.

وەزیری دارایی و خەزێنەداریی تورکیا ڕێژەی بێکاریی ئەو وڵاتەشەی سەتا١١.٣ بۆ ساڵی٢٠١٨ ڕاگەیاند، ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرلەوە، ڕێژەی بێکاری پێش بینی کراو بۆ ئەمساڵی زایینی نزیک بەسەتا یازدە ڕاگەیێندرابوو.

بەرنامەی ئابووریی چوارساڵەی ئەمساڵ یەکەم بەرنامەی نێوان ماوەی تورکیا لەچوارچێوەی سیستەمی نوێی حکومەتی دێتەئەژمار کە بە دوورکەوتنەوە لە ئامانجگەلی بەرزەفڕانەی ڕابردوو، لەچوارچێوەیەک بەگوێرەی ڕاستییە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە ئامادە کراوە.

واپێ دەچێ لەڕوانگەی بڕیاردەرانی تورکیا، قەیرانی ئابووریی ئێستا بەزوویی کۆتایی پێ نایەو ئەنجامەکانی هەتا چەندین ساڵ زاڵ دەبێ بەسەر ئابووریی تورکیا. چونکە دابەزینی نرخی لیر و هەروەها گیروگرفتی ئێستای تورکیا سەرچاوەگرتوو لە هاندەرە سیاسییەکان بووەو کۆنترۆڵی ئەو هاندەرانە دوورن لە دەسڕاگەیشتنی تورکیا.

لەڕاستیدا ئێستا لەڕوانگەی بەرپرسانی تورکیا، کۆمەڵگای جیهانی پاش چەندین ساڵ ڕەفتار و هەڵوێست گرتنی شیاو بەقازانجی تورکیا کە بووەهۆی گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتەو هاتنی سەرمایەدانەرانی دەرەکی، ڕەوتێکی دوژمنکارانەی لەدژ ئەو وڵاتە گرتووەتە بەر. بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە کەئابووریی تورکیا لەبەر تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی، لەچاو کۆمەڵگای دەورووبەری، زۆر لاواز بووە. چونکە تورکیا هەردەم تێوەگلاوی ئەزموونی کەمهێنانی تەرازی تیجاری بووەو ئەوەش، پاشەکەوتە دراڤییە دەرەکییەکانی تورکیای خستووەتە بەرکارتێکەریی نگەتیڤی خۆی.

لەلایەکی دیکەو،ە ئابووریی وەرگری سەرمایەی تورکیا لەبەر پشت ئەستوربوونی بە ڕەوتەکانی سەرمایەنانەوە، هەردەم دەکەوێتە بەر مەترسیی  کە بەهۆی ناجێگیرییە سیاسییەکان، ڕەوتی هاتنی سەرمایە بۆ تورکیا، بەپێچەوانە دەبێتەوە.

بەبڕوای "کارین سترۆکر"ی کارناسی ئابووری، "قەیرانی تورکیا سەرچاوەگرتوو لەو پرسە ئابوورییانەیە کە تورکیای خستووەتەژێرکارتێکەری و قەیرانی سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە، ئەو هاندەرانەی بڵێسەدارتر کردووە."

هەڵبژاردنی ئاسۆیەکی ماقوڵ لە ئابووریی تورکیا بابەتێکی پێویستە کە بڕیاردەرانی ئەو وڵاتە دەستیان کەوتووە بەڵام هاوکات ئەوەش پێویستە کە تورکیا بەهاوکاریی ناوچەیی و واوەناوچەیی سیستەمێکی تیجاری و هاوکارییە ئابوورییەکان بخوڵقێنێ لە تاڕادەیەک بتوانێ خەسار و زیانەکانی کۆمەڵگای جیهانی پووچەڵ بکاتەوە.