ئه‌یلوول 26, 2018 16:20 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبێک لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا

سەرچاوە تورکیەکان ڕایانگەیاند، بۆمبێک لە پارێزگای "شرناخ"ی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا تەقیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ سێ شەممەی ماڵپەڕی رۆژنامەی حورییەت چاپی تورکیا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە شاری سیلوپی سەربە پارێزگای شرناخ ژمارێک کەس بریندار بوون.

پارێزگای شرناخ شوێنی ئامادەبوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) یەو هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا هەردەم لەگەڵ ئەندامانی ئەو پارتە لەو ناوچە، لەشەڕ وپێکدادان دان.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەریی پرسی کوردان لە تورکیا لە دیسەمبەری٢٠١٢ ـەوە دەس پێ بووەو پاش تەقینەوەی ژوولای٢٠١٥ی شاری پرسوس(سوروچ) راگیردراو پاشان سوپای تورکیاو ئەندامانی پەکەکە، پەلاماردانی یەکتریان دەس پێ کردەوە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لەو ماوەدا، لانیکەم شەش سەت کەس لە هێزە ئاسایشییەکانی تورکیاو زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی"پەکەکە" کوژراون.