تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 11:27 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە مێدیاکانی تورکیادا

مێدیا هەواڵییەکانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە وتەکانی حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کۆڕی بەسیجییەکانی پارێزگای تارانیان بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕوماڵ کرد و خستیانە سەرووی هەواڵەکانی خۆیانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژنامەی "کارار" لە بابەتێکدا ئاماژەی کردە وتەکانی حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی دەیان هەزار کەسیی بەسیجییەکانی پارێزگای تاران لە یاریگەی ئازادی و ونووسی: ڕێبەری ئێران راشکاوانە رایگەیاند کە خەڵکی ئێران بایکۆتەکانی ئەمریکا پووچەڵ دەکەنەوە و زیلەیەکی توند لە ئەمریکا دەدەن.

ڕۆژنامەی "سەباح" یەکیک لە مێدیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیایش بە هەڵبژاردنی سەردێڕی "ئێران زەیلە دوەشێنێ" نووسی: ڕێبەری ئێران لێبڕاوانە وشداری دا بە ئەمریکاییەکان و جەختی کرد کە مەزنایەتی گەلی ئێران درووشم نییە و بێ گومان بە پوچەڵ کردنەوەی ئاسەوارەکانی بایکۆت، ئەمریکا شکست دێنێ.

ڕۆژنامەی "حوڕییەت"ـیش بە شی کردنەوەی قسەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری نووسی کە وتەکانی ڕێبەری ئێران وشدارێکی پێشپێگرانە بوو بەرامبەر بە داسەپاندنی بایکۆتەکان لە لایەن ئەمریکا دژ بە ئێران.

ڕۆژنامەی  "یەنی شەفەق"ـیش نووسی: ڕێبەری ئێران لە وتەکانیدا باسی بەچۆکدا هاتنی ئەمریکا بەرامبەر بە گەلی ئێران لە داهاتوویەکی نزیکی کرد و هەروەها رایگەیاند کە مەترسیی مێدیاکانی سەر بە دوژمنانی بیانی لە ئاستی مەترسیی چەکی شیمیاییدایە.

ڕۆژنامەی ئاکشام نووسی: ڕێبەری ئێران لە کاردانەوە بە بایکۆتەەکانی ئەمریکا قسەگەلێکی ڕاشکاوانەی لە کۆڕی بەسیجییەکاندا کرد و بە لەونێک وشدارێکی لێبڕشتانەی دا بە کاربەدەستانی کۆشکی سپی بەرامبەر بە  خۆڕاگری و کاردانەوەی جەماوەر.

ڕۆژنامەی "یەنی ئاکیت"ی تورکیایش لە بابەتێکدا بە ناوی " ئەمریکا تووشی شکست دەبێ" بە گێڕانەوە لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نووسی: ئەمریکا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهاندا هەرەسی هێناوە و لە داهاتوویشدا هەر دیسان تووشی شکست دەبێ.

ڕۆژنامەی "پۆستا" یەکێکی دیکە لە مێدیاکانی تورکیایش ئاماژەیەکی کورتی کرد بە وتەکانی حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و بە گێرانەوە لەو حەزرەتە نووسی: ئێمە زیلەیەکی قورس لە ئەمریکا دەدەین و بایکۆتەکان هەرەس پێ دێنین.

حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆڕی یەکجار گەورەی بەسیجییەکان لە یاریگەی ١٠٠ هەزار کەسیی ئازادیی تاراندا جەختی کرد کە کۆمەڵی گەورەی لاوانی نیشتمان و گەلی مەزنی ئێران بە پووچەڵ کردنەوەی دوایین ڕێگای گوشاری دوژمن واتە بایکۆت، زیلەیەکی دیکە لە ئەمریکا دەدەن.

 

سەرپەیڤ