وتووێژی بە تەلەفۆنی ئەردۆغان و مەلیک سەلمان لە بارەی دۆسیەی خاشوقچیەوە
سەرۆکی تورکیا بە تەلەفۆن لە گەڵ پادشای عەرەبستان لە بارەی دۆسیەی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی وتووێژی کرد .
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان شەوی رابردوو لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا ، جەختیان کردەوە لەسەر گرنگایەتی بەرەوامیی هاریکاریی دوو قۆڵیی لە دۆسیەی جەمال خاشوقچی دا .
بەرلەوەش مەولوود چاوش وغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەندبوو ، لێکۆڵینەوە لە بارەی کوژرانی جەمال خاشوقچی سەرکەوتوانە بووە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان ، ئەنجامەکەی بە رووونی و بێ خاترگرتنی هیچ وڵاتێک بە ئاگاداریی جیهان دەگەیەنن .
جەماڵ خاشۆقچی ڕۆژنامە نووسی 59 ساڵانی ڕەخنەگری سەعوودیا دووی ئوکتوبر دوای سەردانی کونسولخانەی عەرەبستان لە تورکیا ڕفێندرا و بەڵگەکان نیشاندەری کوشتن و ئەنجن ئەنجن کرانی تەرمی ناوبراون .
خاشوقچی دوای هەڵبژرادنی بن سەلمان وەک پاشمیری عەرەبستان ئەو وڵاتەی بە جێ هێشت و چوو بۆ ئەمریکا. ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعوودی لە نووسراوەگەلێکدا کە لە ڕۆژنامەی واشنگتون پوست چاپ کرابوو ڕەخنەی گرتبوو لە شەڕی عەرەبستان لە یەمەن و گرتنی پارێزەرانی مافی ژنانی عەرەبستان .