پەرەسەندنی هاریکاریی تیجاریی و گەشتیاریی نێوان ئێران و تورکیا
تشرینی دووهم 04, 2018 11:50 Asia/Tehran
سەرۆکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی پارێزگەی ترابووزانی تورکیا رایگەیاند ، ئەم پارێزگەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندی لە گەڵ ئێران لە بواری تیجاری و گەشتیاریی ئامادەیە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ،حاجی ساڵح ئوغڵوو سەرۆکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی پارێزگەی ترابووزانی تورکیا رۆژی شەممە لە بەسەرکردنەوەی پێشانگەی گەشتیاریی ئەم پارێزگەیەدا گوتی ، ئاژانسەکانی مسافیریی و گەشتیاریی دەتوانن بە بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی ناساندن و ناسینی شوێنە گەشتیاریەکان رۆڵێکی گرنگ ببینن لە پەرەسەندنی پێوەندی گەشتیاریی ئێران و تورکیا .
پێشانگەی گەشتیاریی ترابووزان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 40 کۆمپیانیای راژەکاریی مسافریی و گەشتیاریی ئێران ، لە حاڵی بەڕێوەچوندایە .