قۆڵبەست کرانی زیاتر لە هەشتا هەزار کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا
کانونی یهکهم 18, 2018 16:39 Asia/Tehran
گاردی کەناری تورکیا 87 کوچبەری نایاسایی لە پارێزگای ئەزمیر لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی قۆڵبەست کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی هەواڵدەریی ئاناتولی هێزەکانی گاردی کەناری تورکیا ئەو ژومارە لە کوچبەرانی نیاسایی لە ناوچەی دیکیلی پارێزگای ئەزمیر کە سواری دوو گەمیی بوون قۆڵبەست کرد . دەوترێ کوچبەران لە هاووڵاتیانی ئەفغانی، ئەفریقای ناوەندی سوودان ، سوومالی ،سێنێگال ؛ سووریا توگو و ئەریترە بوون . کەنارەکانی تورکیا لە دەریای مەدیترانە بە تایبەت دەریای ئێژەی لە نێوان تورکیا و یونان لە تێپەڕگاکانی دەریایی گواستنەوەی پەنابەران و لە شوێنەکانی تێپەڕینی پڕ مەترسی کوچبەران بەرەو ئورووپا و یونان دێتە ئەژمار .