درێژەی گرتنی چەکداران لە تورکیا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە تاقمی گوێلەن
کانونی دوھەم 09, 2019 16:38 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی تورکیا لە پارێزگەی قەیسەرییە ی تورکیا باسی دەرکرانی حوکمی گیرانی سی و چوار سەربازی ئەم وڵاتەی کرد بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاری کردن لە تاقمی گوێلەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاکشامی چاپی تورکیا، هێزی پۆلیسی ئەم وڵاتە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆپراسیۆنێکیان بۆ گرتنی ئەم سی و چوار کەسە لە هەژدە پارێزگە لەوان قەیسەرییە و ئەنقەرە دەست پێکردووە.
هێزی پۆلیس دوێنێ سێ شەممەش بیست و سێ سەربازیان بە تۆمەتی ئەندابوون لە تاقمی گوێلەن لەشارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە گرت .
دەوڵەتی ئەنقەرە فەتحوڵڵا گوێلەن بە هۆکاری کودەتای سەربازی بێ ئەنجامی پازدەی ژووییەی 2016 لەم وڵاتە دەزانێ بەڵام گوێلەن بە جاران ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردوەتەوە.