بۆ یەکەمین جار لە تورکیا : پەلاماری پولیس بۆ سەر ماڵی شوێنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی تەحریرولشام لە تورکیا
پولیسی خەبات بە دژی تڕوڕی تورکیا لە ئوپڕاسیونێکدا پەلاماری کردە سەر ماڵ و شوێنی کۆبوونەوەی تاقمی تڕوڕیستی تەحریرئەلشام وبۆ یەکەم جار سەبارەت بە گرتنی ئەندامانی ئەو تاقمە تڕوڕیستیە کە لە ناوخۆی تورکیا چالاکیان بووە هەنگاوی هەڵگرت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی جمهوریەت پولیسی خەبات بە دژی تڕوڕی تورکیا لە ئوپڕاسیونێکدا پەلاماریان کردە سەر ماڵەکانی شوێنی کۆبوونەوەی تاقمی تڕوڕیستی تاقمی تەحریوالشام و بۆ یەکەم جار سەبارەت بە گرتنی ئەندامانی ئەو گرووپە کە لە ناوخۆی تورکیا چالاکیان دەکرد هەنگاویان هەڵگرت . ناوەندی خەبات بە دژی تڕوڕی پولیسی ئادنا وێڕای ئاماژە بەو ئوپڕاسیونە ڕایگەیاندووە لە لێکوڵینەوەکە بۆ یەکەم جار گرووێک کە بە مەبەستی ئەندام وەرگرتن بۆ ئەنجومەنی تەحریروشام و لاگریە لوجستیکیەکانی لەوان لە ناوخۆی تورکیا چالاکیان دەکرد ناسێندران و هێزەکانی خەبات بە دژی تڕوڕی پولیسی ئادانا شەوانە بە ئوپراسیونێک هاوکات لە پارێزگاکانی ئادانا ئەستەمۆڵ و ئانکارا پەلاماریان کردە سەریان و ئەوانیان قوێبەست کرد . لەو ئوپڕاسیونەدا چواردە کەس بۆ ێونە حەسەن سوسلو سەرۆکی ئەنجومەنی هاویاری و خۆڕاگری هەژاران دەسگیر کرا .