باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران: تورکیا لە بەرەوڕووبوونەوەی ڕەشەکوژی هاوکاری ئێران دەبێ
باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران، لە پەیامێکدا وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە ترۆریستییەکەی سیستان و بەلووچستان لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، پێی داگرت: تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لەتەنیشت گەل و حکومەتی دۆست و برادەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، باڵوێزخانەی تورکیا لەتاران هەروەها سەرەخۆشی خۆی لە گەل و حکومەتی ئێران کرد لەبەر هەوڵە ترۆریستییەکەی کرایە سەر پاسی هەڵگری سنورپارێزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و لە دەرگانەی ئیلاهی بۆ شەهدیانی ئەو ڕووداوە ترۆریستییە، ڕەحمەت و بۆ بریندارانیش چاکبوونەوەی خێرای بەئاوات خواست.
چوارشەممە شەو پاسێکی هەڵگری سنورپارێزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جاددەی خاش بۆ زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کەوتە بەرپەلاماری ترۆریستان کە لەو ڕووداوەدا بیست و حەوت کەس لە سنورپارێزانی ئێران شەهیدو ١٣کەسیش بریندار بوون.
تاقمی ترۆریستیی ناسراو بە"جیش الظلم" بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی گرتووەتە ئەستۆ.