شوبات 15, 2019 17:46 Asia/Tehran
  • گەمارۆدرانی ماڵی لەیلا گۆڤەن لەلایەن پۆلیسی دیاربەکر

هاوکات لەگەڵ دەس پێ بوونی ڕێپێوان لە شارە جیاجیاکانی تورکیا بۆ پاڵپشتی لە لەیلا گۆڤەن، نوێنەری پەرلەمانی ئەو وڵاتە سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پانزە پارێزگای تورکیا، پۆلیسی ئامەد ماڵی ناوبراوی گەمارۆ داو دەورووبەری ماڵەکەشی پەرژینی ئاسنی لێداوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، هاوکات لەگەڵ دەس پێ بوونی ڕێپێوان و هاتنەسەر شەقام بۆ پاڵپشتی لە لەیلا گۆڤەن، نوێنەری پەرلەمانی تورکیا سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پانزە پارێزگای تورکیاو هەڵس و کەوتی توندی هێزی پۆلیسی تورکیا لەگەڵ بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانانە، پۆلیسی ئامادە لە سەدەمین رۆژی مانگرتن لە خواردنی ئەو پەرلەمانتارەی تورکیا دەستی کردووە بە گەمارۆدانی بەتەواوەتی ماڵەکەی بەدانانی پەرژینی ئاسنین.

ڕێپێوان بۆ داکۆکی لە لایلا گۆڤەن کە لە سێ رۆژ لەمەوبەرەوە لە بەشە جیاجیاکانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا دەس پێ ببوو، بڕیارەبوو ئەمڕۆ لە حەوت ڕێگای جۆربەجۆرەوە بگاتە شاری ئامەد و بەرەوماڵی گۆڤەن درێژەی بێ کە ئەو بابەتە لەگەڵ کاردانەوەی توندی سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا و ڕێوشوێنی توندی ئاسایشیی هێزی پۆلیسی تورکیادا بەرەوڕوو بوو.