ئادار 18, 2019 16:30 Asia/Tehran
  • رەخنەی ئەردۆغان لە چۆنیەتی ڕووماڵی ڕووداوە ترۆریستییەکەی نیوزیلەند لە لایەن میدیا ڕۆژاواییەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی گرت لە میدیا ڕۆژاواییەکان لەبەر خۆبواردن لە بەترۆریست ناوبردنی ئەنجامدەری ڕووداوە ترۆریستییەکەی نیوزیلەند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە شاری ئەزمیر ئاماژەی کردە دوژمنیی کردنی رۆژاوا لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان و داوای لە حکومەتە رۆژاواییەکان کرد، هەوڵی پێویست بدەن بۆ پێش گرتن بە ڕوودانی کارەساتی هاوشێوەی ڕووداوە ترۆریستییەکەی نیوزیلەند.

"برنتۆن تارانت" ئەنجامدەری پەلامارە ترۆریستییەکەی سەر دوو مزگەوتی شاری"کرایست چرچ" ی نیوزیلەند هەروەها هەڕەشەی هێرش کردنەسەر مزگەوتەکانی ئەستەمووڵی کردووە لە خەڵکی تورکیا .

بەپێی دوائامارەکان لانیکەم پەنجاو دوو نوێژخوێن لە ئاکامی پەلاماری ترۆریستیی سەر مزگەوتی نور و مزگەوتی "لینوود"ی شاری کرایست چرچی نیوزیلەند لەکاتی خوێندنی نوێژدا کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگیی وڵاتانی ئیسلامی"ئایسسکۆ"ش بەرلەوە ڕایگەیاندبوو کە قەڵاچۆ و کوشت وبڕی موسڵمانان لە مزگەوتەکانی نیوزیلەند، تاوان لەدژ مرۆڤایەتی و ئەنجامی لێدوانی هاوپێوەند بە ترساندن لە ئیسلامە.