ئادار 18, 2019 20:54 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان ڕوو لە داگیرکەران : وەک باب و باپیرانتان ڕەوانەی گۆڕستان دەکرێن

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: وەک ١٠٤ساڵ لەمەوبەر، دەریاو خاکی "چناق قەڵا" دەکەینە گۆڕستانی دوژمنان لەو وڵاتە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکارا، "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی سەت و چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی تورکیا لە شەڕی "چناق قەڵا" بەئاماژە بە فیداکاریی سەربازان و خەڵکی ئەو وڵاتە لەو شەڕەو سەرکەوتنی مێژوویی بەسەر هێزە بەریتانی و فەڕەنسیەکان و پەلامارە ترۆریستییەکەی ئەم دواییەی سەر دوو مزگەوت لە نیوزیلەند، وتی: بێتوو جارێکی دیکە بارودۆخێکی وەک کاتی شەڕی "چناق قەڵا" بێتەدی، بێگومان، دەریاو خاکی ناوچەکە دەکەینە گۆڕستانی دوژمنان.

سەرۆک کۆماری تورکیا بەئاماژە بەوەی کە پاش تێپەڕینی سەدەیەک بەسەر ئەو حەماسە هێشتاش هەندێ کەس تووشی هەڵەی هەژمارکردن دەبن، وتی: پاش ١٠٤ ساڵ هێشتا نەفرەت و ڕقی ئێوە بەرامبەر تورکیا زیندوویە بەڵام ناتوانن ئەستەمووڵ ناهێمن بکەن و بێتوو وەها هەڵەیەک وەک باب و باپیرانی داگیرکەرتان بکەن دەخرێنەنێو تابوت و ڕەوانەی گۆڕستان دەکرێن.

شەڕی چاناک یان نەبەردی "چناق قەڵا" ناوی شەڕێکە کە لە شەڕی یەکەمی جیهانی لەنێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و هێزەکانی ئینگلیز و فەڕانسە لە گەرووری"داردانێل" ئەنجامی گرت.

ئەو شەڕە کە زیاتر لە هەشت مانگی خایاند، لە٢٥ی ئاڤریلی ساڵی١٩١٥ی زایینی دەس پێ بوو و سەرەنجام لە دیسەمبەری ساڵی١٩١٥ بە شکست هێنانی هێزە بەریتانی وفەڕەنسیەکان کۆتایی پێهات.