May 09, 2019 19:05 Asia/Tehran
  • داخوازیی هەڵوەشانەوەی مافی پارێزبەندیی هاوسەرۆکانی هەدەپە و ٧ نوێنەری ئەم پارتە لە پەرلەمانی تورکیا

دادئەستێنی تورکیا لە ئانکارا لە کردەوەیەکی تازە دا بە پێکهێنانی ١٣ دۆسیەی دادەڤانی دژی نوینەرانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هە.دە. پە) لەوان پەروین بۆڵدان و سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکانی ئەم حیزبە خوازیاری هەڵوەشانەوەی مافی پارێزبەندیی ئەم نوینەرانەی گەلی تورکیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس  بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی دیکین، بە پێی  زانیاری  و هەواڵەکان  دادئەستێنی کۆماری تورکیا لە ئانکارا لە ڕەوتی کردەوەیەکی تازەدا هاوکات لەگەڵ پێکهێنانی ١٣ دۆسیەی دادەڤانی لە دژی نوێنەرانی  پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە وان پەروین بۆڵدان و سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکانی ئەم حیزبە خوازیاری هەڵوەشانەوەی مافی پارێزبەندیی ئەم نوینەرانەی گەلی تورکیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بوو.

٣ دۆسییە لە دژی سزایی تەمەلی،٢ دۆسییە لە دژی نوران ئیمیر و ڕەمزییە تووسوون و دۆسییەیەکیش بۆ پەروین بۆڵدان، ئەرۆلقاترچی ئۆغلوو،کەماڵ پۆکعۆز،مووسا فاریس ئۆغلوولاری،عایشەسوروچی و بەردان ئۆزتورک پێکهێنراوەو لە پەرلەمان داوای هەڵوەشانەوەی مافی پارێزبەندیی ئەم نوێنەرانەی کراوە.