ته‌مووز 18, 2019 09:49 Asia/Tehran
  • چاووش ئوغلو: هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی ئێف_35 هۆکاری یاسایی بۆ نییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەمریکا بۆ ئەو بڕیارەی لە بارەی دوور خستنەوەی تورکیا لە کڕینی پرۆژەی فڕۆکەس شەڕکەری ئێف_35 ی ئەمریکی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پێ نییە.

مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، شەوی پێنج شەممە داوای کشانەوەی ئەمریکای کرد لە بارەی بڕیارەکەی لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف_35 بە تورکیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی:بڕیارەکەی ئەمریکا لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف_35 بە تورکیا زەبر لە پەیوەندییە ستراتژییەکەی نێوان هەردووک وڵات دەوەشێنێ.

کۆشکی سپی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە: ئەمریکا لە سەر هاوکاری کردن لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت، بەڵام هەنگاوی تورکیا لەمەڕ کڕینی سیستێمی موشەکیی ئێس_چوارسەد لە ڕووسیا شوێنێکی نەرێنی  لە سەر ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» دادەنێت.

کۆشکی سپی ھەروەھا داوای لە فڕۆکەوانانی تورکیایی کردووە کە ھەتا بەرواری ٣١ی ژوئیەی ٢٠١٩ خاکی ئەمریکا بەجێ بێڵن.

تورکیا لە دیسامبەری ٢٠١٧ ڕایگەیاند: پەیمانی کڕینی سیستێمی دژە ئاسمانی و دژە موشەکیی ئێس-چوارسەد لە ڕووسیا بە بایی دوو ونیو ملیارد دۆلار یەکلایی کراوەتەوە.

بەرلەمەش ڕۆژی سێشەمە ١٦ی تەمووزی ٢٠١٩ داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: لە بەر ئەو ھەنگاوەی تورکیا لەمەڕ کڕینی سیستێمی موشەکیی ئێس-چوارسەدی ڕووسی، واشێنگتۆن ئیدی فڕۆکەی ئێف-٣٥ ناخاتە بەردەستی ئەمریکا.

جێگای ئاماژەیە نۆھەمین فڕۆکەی بارھەڵگری ڕووسیا ھەڵگری کەرەستەی ئێس -چوارسەدیش لە درێژەی ڕەوتی ڕادەست کردنی ئەم سیستێمە گەییشتووەتە بنکەی «ئاکیجی» لە نزیک ئانکارای پێتەختی تورکیا.

سەرپەیڤ