ئاب 18, 2019 12:50 Asia/Tehran
  • پارتی وەتەنی تورکیا پێوەندیی پچڕاندنی ڕەجەب تەیب ئەردوغان لەگەڵ سووریا بە هەڵە دەزانێ

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا پچڕانی پێوەندیی نێوان ''ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەگەڵ دەوڵەتی سووریای بە کردەوەیەکی هەڵە وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "دوغوو پرینچەک"  Doğu Perinçek لە لێدوانێکدا وتیشی؛ هەواهەنگی و پێوەندی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ دەوڵەتی بەشدار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا مەترسیگەلێکی  گەورە لە تورکیا دوور دەخاتەوە.

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا وتیشی؛ حکومەتی سووریا دەورێکی سەرەکی دەگێڕێ لە بنەبڕ کردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش و هەروەها بەرتەسک کردنەوەی چالاکیی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە باکووری سووریا.

"دوگو پرینچەک" وتیشی؛ لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە بانگهێشتنامەیەکی پێ گەیشتووە  و داوای لێکراوە سەردانی دیمەشق بکات و ئەم سەفەرە مانگی داهاتووی زایینی واتە سێپتەمبەر ئەنجام دەبێ.

سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا داوای لە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" کرد کە نوێنەرێک لەگەڵ ئەو  و لە چوارچێوی شاندەکەی هاوڕێی بنێرێ بۆ دیمەشق.

پێشتر "فەتحی ئاچیکەل" جێگری سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەیش خوازیاری دامەزرانی پێوەندیی لە نێوان ئانکارا و دیمەشق ببوو.

"فەتحی ئاچیکەل" وشداری دابوو بێتوو دەوڵەتی ئانکارا خۆی لە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی بەرامبەر بە سووریا دوور نەخاتەوە، ئەوە دەبێتە کێشەیەکی گەروە و تەشەنە دەدات بە ناکۆکی و ئاڵۆزیی نێوان دوو وڵات.