رەخنەی توندی پارتی شین فینی ئیرلەند لە زەخت وگوشاری زۆر خستنەسەر کوردەکانی تورکیا
حیزبی شین فین، لەسەرکارلادرانی شارەوانانی شارە کوردنشینەکانی تورکیای بە پێشێلکەری مافی کوردەکان و سەرکوت کرانی دیموکراسی زانیوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حزبی شین فینی ئیرلەند ڕایدەگەیێنێت لەسەرکار لادانی سێ شارەوانی هەڵبژێردراو سەربە حزبی کوردیی دیموکراتیکی گەلان لە تورکیا پێشێل کردنی ئازادی و مافی کوردەکان لەو وڵاتەیە.
مارتینا ئەندرسۆن نوێنەری سەربە شین فین لە پەرلەمانی ئیرلەند، لە کار دوورخستنەوەی سێ شارەوانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەلایەن حزبی دەسەڵاتداری تورکیاوە بەنادیموکراتیک وەسف دەکا و دەڵێت ئەمە هەوڵێکی نایاساییە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی حزبی دەسەڵاتدار لە تورکیا و کونترۆڵ کردنی کوردەکانە لە باشووری وڵاتەکەیان.
ئەم حیزبە هەروەها ئاماژە بە پرسی زیندانی کردنی 50 نوێنەری هەدەپە لەوان سەلاحەدین دەمیرتاش دەکات و ڕایدەگەیێنێت دوور خستنەوەی سێ شارەوانە کوردەکە دوا هەڵمەتی تورکیایە بۆ سەرکوت کردنی کوردەکان.