تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 16:11 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان : بڕیارەکانی خۆمان لە مەڕ مەنبیج جێبەجێ دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە لە بیروڕادەربڕینێکدا وتی کە سوپای ئەم وڵاتە لە هەڵمەتی کانی ئاشتی ناچنە ناو شاری مەنبیجی سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، سپۆتنیک لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە لێکدانەوەیەکی لە مەڕ بەردەوامیی هەڵمەتی کانی ئاشتیی داوە بە دەستەوە. ئەردۆغان لەم بیروڕادەربڕینەدا ڕایگەیاندووە کە بە پێی ڕێککەوتنێک کە تورکیا لەگەڵ ئەمریکا کردوویەتی ئەگەر کوردەکان شاری مەنبیج چوڵ بکەن و عەرەبەکان لەوێ جێگیر بن سوپای تورکیا لەم هەڵمەتە سەربازیە ناڕواتە ناو شاری مەنبیج . سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها وتی: هەتا بە ئەمڕۆکە واناێتە بەرچاو کە کێشەیەک لەگەڵ سیاسەتی ئەرێنی ڕووسیا لە کۆبانێ لە ئارادابێت. ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیندرابوو کە سوپای سووریا بۆ پێشگیری لە پەلاماری تورکیا بۆسەر شاری مەنبیج ، هاتووەتە ناو ئەم شارەوە. تورکیا لە شەش ڕۆژ لەمەوپێش پەلامار بۆسەر باکووری سووریای بە بیانووی پاکتاوکردنی ناوچە لە بوونی تیرۆریستەکان دەسپێکردووە.