تورکیاو کۆمەڵکوژیەکی دیکە لە سەرێ کانی سووریا
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کاروانێکی خەڵکی سڤیلی لە گوندی مشرافەی سەربە سەرێ کانی سووریا دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە کۆمەڵکوژییەکی گەورە بەڕێوە دەچێ.
بەپێی راپۆری میدیاکانی هەرێم بە گێڕانەوە لە میدیاکانی نزیک بە کوردانی سوریا بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی بەدەمەوەچوونی دانیشتوانی هەرێمی جەزیرە بۆ سەرێ کانی بەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی ئەو شارە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، لەو بۆردومانەدا تا ئێستا 16 کەس گیانیان لە دەسداوە ، کە تەرمی 4 کەسیان لەژێر دار و پەردووی خانووە ڕووخاوەکان دەرهێنراوەتەوە، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە کرابوونە ئامانج.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی مەدەنی دیکە بەردەوامە.
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕ لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ، بەڵام وەک هەسەدە دەڵێت: “تورکیا ئاگربەستی شکاند” و بۆردومانی سەرێ کانی و گرێ سپی بەردەوامە.