کانونی یه‌که‌م 08, 2019 19:39 Asia/Tehran
  • چوار شارەڤانیی دیکەی هە.دە.پە وەلاداندران

وەزارەتی نێو خۆی تورکیا شارەڤانەکانیی مۆرادیە،باشقلە و ئۆزالێب لە ستانی وان دا هاوڕێ ئیکی کوپرو لە ستانی باتمان کەهەموویان سەر بە هە.دە.پەن،لەسەرکارلابردووە تا ژمارەی شارەڤانییەکانی ئەم حیزبە کەلەلایەن سەرپەرەشتانی حکوومەتی بەڕێوە دەچن بگاتە ٣١ کەس.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس، لەو زانیارییانە وا دەستکەوتوون،وەزارەتی نێو خۆی تورکیا لە حوکمیک دا ییلماز شالان،شارەڤانی مۆرادیە،یەعقووب ئالماچ،شارەڤانی ئۆزلێپ و ئەرکان ئاچار، شارەڤانی باشقعە لە ستانەکانی وان لە اپرتی دێمۆکراتیکی گەلان هە.دە.پە کە چەند ڕۆژ لەمەو بەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بەتاوانیی هاوکاریی لەگەڵ گرووپە ترۆریستییەکان قۆڵبەست کردبوو، لە سەر کار لابردووە و بە جێی ئەوان سەرپەرەشتی حکوومەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەم شارەڤانییە دیاریکردووە.

هەر وەها بە گوێرەی ئیتلاعاتەکان وا دەستکەوتوون هاوکات لەگەڵ وەلاداندرانیی ئەم سێ شارەڤانە،وەزارەتی نێو خۆی تورکیا لە حوکمیکی جیاجیا عۆسمان کارابولوت،شارەڤانیی شاری ئیکی کوپرو لە ستانی باتمان سەر بە هە.دە.پەـی بەتاوانی ئەندامبوون لە گروپە ترۆریستییەکان لە سەر اکر لابردووە و بە جێی ئەو سەرپەرەشتی دیاری کردووە. بە پێی نووسراوەی ڕۆژنامەی یەنی ئاکیت،ئاسیم کولاک فەرمانداری باشقلعە بە جێ ئەرکان ئاچار، عەبدولقادر چلیک،فەرمانداری ئۆزلەپ بە جێی یەعقوب ئالماچ، ئەرکان سوار،فەرمانداری مۆرادیە بە جێ ییلماز شالان و هەروەها سینان ئاشچی،فەرمانداری ناوچەی بەشیری لە ستانی باتمان بە جی عۆسمان کارابولوت،وەکوو سەرپەرەشتەکانی ئەم شارەڤانیانە دیاریکراون. بەم چەشنە ژمارەی شارەڤانە وەلاداندراوەکان لە شارەڤانییەکانی سەر بە هە.دە.پە گەییشتە ٣١ شارەڤانی. هە.دە.پە لە هەڵبژاردنەکانیی شارەڤانییەکان ٣١ مارچی ٢٠١٩ زایینی توانی لە ٧٠ مەڵبەندی هەڵبژاردنەکان لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دا سەرکەوێت.