لە ماوەی چوار ساڵدا له ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا 49 هه‌زار که‌س ده‌ستگیرکراون
دوابەله‌دوای تێکچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015 دا، بێ وچان هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیرکردن و به‌ندکردنی سیاسه‌توان، په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه خۆجێییەکانى کورد له تورکیا ھەروا بەردەوامە.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (İHD) ، له ناوه‌ڕاستی 2015 تا کۆتایی هه‌مان ساڵ 13 هه‌زار و 189 که‌س ده‌ستگیرکراون. له‌و ژماره‌یه 1860 که‌س له به‌ندیخانه‌دا ماونه‌ته‌وه. له ساڵی 2016شدا، 13 هه‌زار و 957 که‌س ده‌ستگیرکراون کە دواى لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا 3361 که‌س ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه کراون که له‌ناویاندا 13 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆک شاره‌وانی هه‌بوون.
هه‌ر به‌پێى هه‌مان ئامار، له ساڵى 2017دا 12 هه‌زار و 145 که‌س ده‌ستگیرکراون و 1783 که‌سیان ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه کراون، له نێو ئه‌مانه‌دا 10 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆک شاره‌وانی هه‌بووه. ساڵى رابردووش 9 هه‌زار و 654 که‌س ده‌ستگیرکراون و 1107 که‌س له‌م ژماره‌یه‌ش براون بۆ به‌ندیخانه.
ده‌ستگیرکردن و به‌ندکردنى سیاسه‌تمه‌دارانی کورد به بیانووی پشتیوانیکردنی تیرۆر له دوای ساڵی 1990 ده‌ستی پێ کردووه. ئه‌گه‌رچى ئه‌وکات شه‌ڕى په‌که‌که و سوپاى تورکیا هه‌بوو، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى سیاسیی کورد، ده‌ستى به خه‌باتى مه‌ده‌نى کردبوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌کاندا بکات.
«دیلان تاشده‌میر»، ژنه په‌رله‌مانتاری پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) لەو باوەڕەدایە که، ده‌ستگیرکردن و راوه‌دوونانی سیاسه‌توانانی کورد ئێستا جیاوازه له‌گه‌ڵ ساڵانی 1990، "تانسۆ چیلله‌ر سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه، سیاسه‌تی شه‌ڕی گشتگیری په‌یڕه‌و کرد‌و زیندانیکردن و کۆمه‌ڵکوژیی ئەنجام دا. ئه‌مڕۆ ئاکه‌په ئه‌مه‌ی به‌رفراوانتر کردووه، نه‌ک ته‌نیا له ناوچەکوردنشینەکان، به‌ڵکو ئه‌م سیاسه‌ته له رۆژئاوای تورکیاش جێبه‌جێ ده‌کات و بە تەمایە به گوشار‌و به‌ندکردن هه‌موو جوڵانەوەیەکی کۆمه‌ڵگا بێده‌نگ بکات.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانى هه‌ده‌په، له دواى 2015 وه تاوه‌کو پێش هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان له 31ى ئاداری 2019دا، 83 هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی شاره‌کان و 193 هاوسه‌رۆکی شارۆچکه و شاره‌دێیه‌کان ده‌ستگیرکراون. له دواى 2014ش له کۆی 102 شاره‌وانی ناوچه کوردییه‌کان، قه‌یووم بۆ 96 یان دانراوه. ئێستاش 48 سه‌رۆک شاره‌وانی له به‌ندیخانه‌کاندان.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 31ى ئادار قه‌یووم له‌سه‌ر 24 شاره‌وانیی هه‌ده‌په دانراوه که سێیان شاره‌وانیی گه‌وره‌ن. ئێستا 17 هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی له به‌ندیخانه‌کانن. له 2015 تاوه‌کو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکانی هه‌ده‌په و 16 په‌رله‌مانتار، 7 ئه‌ندامی ناوه‌ندی بڕیار و 17 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی، نزیکه‌ی 750 به‌ڕێوه‌به‌ری شار و شارۆچکه‌کان به‌ندکراون. پارێزبه‌ندیش له 11 په‌رله‌مانتار سه‌ندراوه‌ته‌وه که 7 له‌وانه ئێستا له به‌ندیخانه‌دان.
حه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و نوێنه‌ری شڕنه‌خ لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا له‌باره‌ی کاریگه‌ریی ده‌ستگیرکردنی هاوسه‌رۆک، په‌رله‌مانتار و به‌ڕێوه‌به‌رانی حیزبه‌که‌ی وتوویەتی: ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده و کادیرانمان، کاریگه‌ریى زۆرى هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتنمان به لایه‌نگرانمان. ده‌وڵه‌ت ئه‌م راستییه ده‌زانێ بۆیه هێرش ده‌کاته سه‌رمان. به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین بۆشاییه‌که پڕ بکه‌ینه‌وه".
ناوبراو باسى جیاوازیى گرتنه‌کانى ئێستا و رابردووشی کردووەو پێی داگرتووە کە: له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانەوە ده‌ستگیرکردن هه‌بوو، تاوانی بکه‌ر نادیار بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به لاوازیش بێت یاسا کارابوو. ئێستا نه یاسا ماوه و نه دیموکراسی. هه‌موو شتێک به فه‌رمانی یه‌ک که‌س به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له 4ى تشرینی دووه‌می 2016 هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیرکردنی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد گه‌یشته لوتکه، ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی تورکیا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگان یوکسه‌کداغ، هاوسه‌رۆکانی هه‌ده‌په و نۆ په‌رله‌مانتاری دیکه‌یان ده‌ستگیرکرد. به‌گوێره‌ی چاودێرانی سیاسی، دوای ده‌ستگیرکردنی ده‌میرتاش، سیاسه‌تی کورد له ئاستی گوتار، په‌رله‌مان و ناو جه‌ماوه‌ر له کورتی داوه.
له دووى ئاداری 1994 دا، په‌رله‌مانی تورکیا پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتارانی کورد خه‌تیب دیجله، له‌یلا زانا، ئۆرهان دۆغان، ئه‌حمه‌د تورک، سه‌دات یورتاش، سری ساکیک و مه‌حمود ئاڵناک سه‌نده‌وه‌و دواتر به تۆمه‌تى "خیانه‌تی نیشتمانی" دادگایی کران.
جێگای ئاماژەیە ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس پەکی کەوت و لە ئێستادا ھەڵوێستی دەوڵەتی ئانکارا بەرامبەر کوردانی ئەو وڵاتەو بە تایبەت ئەندامانی پارتی ھەدەپە توندتر بووەتەوە.