کانونی یه‌که‌م 13, 2019 17:48 Asia/Tehran
  • سەوزە و میوە تورکییەکان تەندروست نین، روسیا 18 تەن هەنار دەگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا

بە شێوەیەکی بەردەوام،ئەو میوە و سەوزانەی لە تورکیاوە رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا و روسیا دەکرێن لە لایەن ئەو وڵاتانەوە و بە مەبەستی تەندروست نەبونیان بەپێی پێوەرە تەندروستییەکان، دەنێردرێنەوە تورکیا.

دوێنێ پێنجشەممە، لایەنە تەندروستییەکانی حکومەتی روسیا 18 تەن هەناری بەرهەمهێندراوی تورکیایان گەڕاندەوە و رێگەیان نەدا بچێتە بازاڕەکانیانەوە، ئاژانسی بەروبومە کشتوکاڵییەکانی روسیاش لەوبارەیەوە رایگەیاند "مێشی میوە لەناو ئەو 18 تەن هەنارەدا هەبوە".پاش ئەوەی لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستیەوە ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە مێشی میوە لەناو هەنارە بەرهەمهێنراوەکانی تورکیادا هەیە، دەستبەجێ 18 تەن هەنارەکە ؛ گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەو کۆمپانیا تورکییەی هەناردەی کردوە.چەند رۆژێک لەمەوبەر، هەر لە لایەن روسیاوە 250 تەن لالەنگی هاوردەکراوی  تورکی بە هەمان هۆکاری هەبونی مێشی میوە  گەڕێندرایەوە تورکیا و رێگەنەدرا  بچێتە  بازارەکانی روسیا، لایەنە تەندروستییەکانی وڵاتانی پێشکەوتوش دەڵێن "سەوزە و میوە تورکییە هەناردەکراوەکان بە شێوەیەکی گشتی تەندروست نین".سەرەڕای گەڕاندنەوەی ئەو سەوزە و میوانە بۆ کۆمپانیا تورکییەکان، ئاژانسەکانی هەواڵ  دەڵێن تا ئێستا نازاندرێت چارەنوسی ئەو سەوزە و میوانەی لە وڵاتانی ئەوروپا و روسیا و وڵاتەکانی هاوشێوە پەسەند ناکرێن، چییان لێدێت، لەکاتێکدا ئاشکرایە بەرهەمی تورکی لە وڵاتانی تازە پێشکەوتوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  زۆرینەی  بازاڕەکانی گرتوەتەوە.