هەپەگە :کوژران و بریندار بوونی ۱۳ سەربازی تورکیا لە خواکورک و حەفتانین
کانونی یهکهم 16, 2019 11:25 Asia/Tehran
باڵی سەربازیی پەکەکە ڕایگەیاند کە لە ناوچەکانی حەفتانین و خواکورک ۱۱ سەربازی تورکیایان کوشتووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد:"شەڕی نێوان پەکەکە وتورکیا لە حەفتانیندا بەردەوامە، لە هێرشێکی هێزەکانمان لە ڕێکەوتی ۱۳ی کانونی یەکەمی ئهمساڵ ۸ سەرباز کوژران و ۲ سەربازیش برینداربوون".
باسی لهوهشکردووه کە لە خواکورکیشدا لە ڕۆژی ۱۴ی کانونی یەکەمدا شەڕ و پێکادان دروست بووە و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی هێزەکانی تورکیا نازانرێت.
هەپەگە روونیکردووهتهوه کە :هەر لەو ناوچەیە شەڕێکی دیکەیان لە گەڵ تورکیا کردووە کە ۳ سەرباز کوژران .
هەپەگە هیچ ئاماژەیەکی نەداوە کە هیزەکانی خۆیان کوژراو و برینداریان هەیە یان نا.